دوای 19 ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی لە ئامەد تەرمی کچێکی ھەشت ساڵ دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئامەد تەرمی کچێکی ھەشت ساڵ دوای 19 ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی دۆزرایەوە و بە تۆمەتی کوشتنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 21 کەس دەرکرا.

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، تەرمی نارین گورانی ھەشت ساڵان لە رووبارێکی نزیک ئامەدی باکوری کوردستان دۆزراوەتەوە کە یەک کیلۆمەتر دوورە لەو شوێنەی لە خێزانەکەی دابڕابوو.

ھاوکات، مورات زۆرلوئوغڵو پارێزگاری ئامەد رایگەیاند، تەرمی نارین گوران دوای کوشتنی خراوەتە فەردەیەک و دواتر براوەتە دۆڵێک و ئەمڕۆش دۆزرایەوە.

لای خۆیەوە، فەخرەدین ئاڵتون سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەردۆغان لە نزیکەوە چاودێری دۆسیەی کوژرانی نارین گوران دەکات و ھەتا ئەو کاتەی کە تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ھەر لەو بارەیەوە، یەڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی نارین بەردەوامە و ئەوانەی لە مەرگی نارین تێوەگلاون دەبرێنە بەردەم دادگا و لێپێچێنەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

هەفتەی رابردوو، لەم کەیسەدا مامی نارین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا، بەهۆی ئەوەی ئاسەواری خوێن لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە کە دوای پشکنین دەرکەوت، خوێنی نارینە.

تیمی تایبەت لە ئەنقەرەوە بۆ گەڕان بەدوای نارین گەیشتە ئامەد و هاوکاریی تیمەکانی ئەوێیان کرد. ئەو شوێنەی تەرمەکەی لێ دۆزراوەتەوە، پێشتر هەشت جار گەڕان و پشکنینی بۆ کراوە، بەڵام بێئەنجام ببوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا