یەکێتی و یۆنامی جەخت لە هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام دەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر، بە ئامادەبوونی حاکم سابیر، لێپرسراوی بۆردی کارگێڕی هەڵبژاردن، پێشوازی لەتیمی هاریکاری هەڵبژاردنی سەر بەنێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامی) کرد.

لەو سەردانەدا، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتۆێ کرا و جەختیش لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی شەفاف و ئارام کرایەوە.

لەو دانیشتنەدا رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن جەختی لە گرنگی رۆڵی یۆنامی و تیمی هاریکاری هەڵبژاردن و بەڕێوچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارامدا کردەوە.

داواشی لە (یۆنامی) کرد، له‌ نزیكه‌وه‌ رۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ زامنكردنی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانە، هه‌روه‌ك چۆن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵانی 2021 و 2023 پشگیری و هاریكاری (یۆنامی) و ئاماده‌یی كاریگه‌ر و چالاكانه‌ی نوێنه‌ره‌كانی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا، دیاریترین رۆڵی هه‌بوو له‌ده‌سته‌به‌ركردنی پاكوبێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كان و قبووڵكردنی له‌لایه‌ن حزب و لایه‌نه‌ كاریگه‌ره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه‌.

لای خۆیەوە تیمەکە ئامادەیی یۆنامی بۆ  هاوکاریکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەربڕی لە پێناو سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا