حكومه‌تى عێراق ده‌رماڵه‌ بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ ده‌بڕێته‌وه‌ كه‌ خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تن

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن پێدانی دەرماڵە بە خوێندکاران دەستپێدەکاتەوە.

ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند، وەزارەت لیستێکی تری ناوی خوێندکارانی ئامادەکردووە بۆ پێدانی دەرماڵە کە خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆشانی شەکرە و بێ دایک و باوک دەگرێتەوە و ژمارەیان 61 ھەزار و 700 کەسە.

وتیشی، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ئەو ھاوکارییە بەسەر خوێندکاراندا دابەش دەکرێت و لە یاسای بودجەدا بودجەی بۆ تەرخان کراوە و لە سەرەتادا یەک ملیۆن خوێندکار سودمەند بوون و ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 400 ھەزار خوێندکار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا