پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند: وەزیری دارایی و حکومەتی هەرێم تەئکیدیان لەپتەوکردنی هەماهەنگییە داراییەکانی نێوانیان کردەوە.
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و حکومەتی هەرێم تەئکیدیان لەچارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان کردەوە.
ئەوەشهاتووە، وەزیری دارایی عێراق و حکومەتی هەرێم پرسی مووچە و خاڵە سنوورییەکان و باج و گومرگیان تاووتوێکرد.
وەزیری دارایی عیراق روونیکردەوە، گفتوگۆکان هەلێکی مێژووین بۆ گەیشتن بەچارەسەر.
وتیشی، میکانیزمێکی دادپەروەرانە بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان دەبێتە هۆی سەقامگیری ئابووری.