پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دوورخستنەوەی سێ كاندیدی دیكەی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند.
لەڕاگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا بەدوورخستنەوەی سێ كاندیدی دیكەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی كۆمسیۆن تێیاندا.
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەریەك لە شێروان شێروانی لەلیستی هەڵوێست لەبازنەی هەولێر، شیڤان سەعید لەلیستی نەوەی نوێ لەبازنەی دهۆك و جەعفەر عوسمان لەلیستی گۆڕان لەبازنەی سلێمانی بەهۆی نەبوونی مەجەكانی كۆمسیۆن تێیاندا دوورخراونەتەوە.
كۆمسیۆن لەراگەیەندراوەكەیدا داوای لەو لایەنانە كردووە كە كاندیدەكانیان دوورخراونەتەوە لەماوەی سێ رۆژدا ناوی كاندیدی نوێ ئاڕاستەی كۆمسیۆن بكەن، بۆ ئەوەی كاندیدە دوورخراوەكان لەوەرەقەی هەڵبژاردنەكان دەربهێنن و لەجێیان ناوی كاندیدە نوێیەكان دابنێن، هاوكات بۆ ئەو مەبەستەش بەشی كارگێڕی هەڵبژاردن لەكۆمسیۆن ئاگادار كراوەتەوە بۆ ئەنجامدانی رێكارەكان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو ،ئەو كاندیدانە بەپێی ماددەی 21 لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو دوورخراونەتەوە.