پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محمد شیاع سودانی،سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، كارمان بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێكاری لە عێراقدا كردووە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كارمان بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێكاری لە عێراقدا كردووە و لە رێگای پشتیوانیكردنی كەرتی گشتییەوە هەزاران هەلی كارمان رەخساندووە و بووین بە حكومەتی خزمەتگوزارییەكان و كارمانكردووە بۆ ئەوەی متمانە لەلای هاوڵاتییان دروستبكەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، حكومەت لە بارودۆخێكدا دروستبووە كە گەندەڵی بڵاوبووەتەوە، ئامانجی حكومەتیش بەگژداچوونەوەی گەندەڵییە.
لەبارەی سووتەمەنی و بەنزینەوە سودانی ڕایگەیاند، لە سووتەمەنیدا گەیشتوینەتە ئاستی خۆبژێوی و دەستمانکردووە بە هەناردە، و بەرهەمهێنانی بەنزین بۆ 28 ملیۆن لیتر لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە، هاوردەکردنیش بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، و لە سەرەتای ساڵی 2025شدا دەوەستێت.