کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، کە پرۆسەی وردبینی لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامەو دوای ئەم پرۆسەیەش کۆمسیۆن کاتی دەستپێکردنی بانگەشە رادەگەیەنێت.

جومانە غەلای وتەبێژی  كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق  راگەیاند, کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەردەوامە لە وردبینی ناو و کەسایەتی کاندیدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

ڕاشیگەیاند،دوای کۆتایی هاتنی ئەم پرۆسەیە کۆمسیۆن ناوی کاندیدان پەسەند دەکات و کاتی دەستپێکردنی بانگەشە بۆ هەڵبژاردن رادەگەیەنێت.

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە رۆژی 20- 10- 2024 بەڕێوەبچێت، 139 لیست لە نێوانیاندا 2 هاوپەیمانی و 13 حزب ناویان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا