پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، له سێ ساڵی رابردوودا پارێزگای سلێمانی له‌ڕ‌ووی وه‌به‌رهێنانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی عیراقدا یه‌كه‌م بووه‌و به‌رده‌وامده‌بین له‌پشتگیریكردنی وه‌به‌رهێنه‌ران.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاماژەی بەوەکردوە، به‌پێی ئاماره‌كان، له سێ ساڵی رابردوودا پارێزگای سلێمانی له‌ڕ‌ووی وه‌به‌رهێنانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی عیراقدا یه‌كه‌م بووه‌و له دوای ساڵی 2003 شه‌وه زۆرترین وه‌به‌رهێنان هه‌ر له‌و سێ ساڵه‌دا بووه.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، خه‌ونی گه‌وره‌و پلانی تۆكمه‌ترمان هه‌یه بۆ پته‌وتركردنی ژێرخانی ئابوری، به هه‌موو هێزو توانامانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌پشتگیریكردنی وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌توندی رووبه‌ڕ‌ووی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌بینه‌وه كه كۆسپ و ئاسته‌نگیان بۆ دروست بكات.