پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دواى کۆبونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی هەرێمی کوردستانو عێراق لەهەولێر، حكومهتى عێراق ڕایگهیاند، ئامانجی کۆبونەوەکە، لێکگەیشتنی حکومەتی فیدراڵیو حکومەتی هەرێمه سەبارەت بەپرسە جیاوازەکان، بەتایبەت پرسە ئابورییو داراییەکان.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبونەوەی هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنیی وەزاریی ئابوریی عێراقو هەرێمی کوردستان لەشاری هەولێر دەستیپێکرد.
لهبارهى ئهو كۆبونهوهیهش، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، “ئامانجی سەردانەکەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی فیدراڵ بۆ هەولێر، یەکخستنی دیدگەکانە بۆ چارەکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەردوو حکومەتی عێراقو هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، ئامانجی کۆبونەوەکە لێکگەیشتنی حکومەتی فیدراڵیو حکومەتی هەرێمه سەبارەت بەپرسە جۆراوجۆرەکان، بەتایبەت پرسە ئابورییو داراییەکان، کۆبونەوە هاوبەشەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەشاری هەولێر بەردەوامدەبن.
ئەوەش خراوەتەڕوو،لەماوەی کۆبونەوەکاندا، ژمارەیەک دانیشتنی تەکنیکی تایبەتمەندو دانیشتنی هەماهەنگیش دەبن کە ئامانجیان یەکخستنی دیدگەکانو گەیشتنە بەچارەیەکی کاریگەر.