پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهزادی خوسرەوی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن ئاسایشی سلێمانی رادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 08-09-2024، بەهزادی خوسرەوی، ئەندامی پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە تۆمارێکی ڤیدۆییدا دەردەکەوێت و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باسیان لەوەدەکرد لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە رادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوەتەوە.
لە تۆمارە ڤیدۆییەکەدا بەهزاد دەڵێت: “لە ساڵی 2016 لە کۆمپانیای سەفرە کارم دەکرد لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرام و رادەستی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرام. بەڵام بەهۆی ئەوەی حزبی دیموکرات هیچ کۆمەکێکی منی نەکرد، لەسەر داوای خۆم منیان برد بۆسەر مەرز و تەسلیمی ئێران بوومەوە”
بەهزادی خوسرەوی خەڵکی شاری سەقزە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەمەبەستی دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ خۆی، داوای خۆرادەستکردنەوەی بە کۆماریی ئیسلامیی ئێران کردووە و لە تۆمارە ڤیدۆییەکەشدا دەڵێت، “ئێستا حاڵم باشە و ئەمەش پەیجە نوێیەکەمە”.
پێشتریش دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد کە بەهزار خەسرەوی لەسەر داوای خۆی داوای گەڕانەوەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش ئاسایشی سلێمانی بەڵێننامەیەکی یاسایی پێ واژۆ کرد کە داواکار لەسەر خواستی خۆی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، دواتر رێکارە یاساییەکانی گەڕانەوەی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێ کراوە.