پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە روو لە بەرزبوونەوە دەکات، ئەمەش سەرەڕای نزیک بوونەوە لە وەرزی پاییز و کۆتاییهاتنی وەرزی هاوین.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 08-09-2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشی سبەی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەکاتێکدایە، کەمتر لە دوو هەفتە ماوە بۆ هاتنی وەرزی پاییز و کۆتاییهاتنی وەرزی هاوین، سەرەڕای ئەوەش، پلەکانی گەرما هێشتا لەبەرزیدایە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی دووشەممە بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 41 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 39 پلەى سیلیزى
دهۆک: 41 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 25 پلەى سیلیزى
سۆران: 40 پلەى سیلیزى