پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند،ئەمڕۆ یەکێتی لە ھەموو کاتێکی تر زیاتر یەک دەنگ و یەک ھەڵوێست و یەک گوتارە.
ئەمڕۆ شەممە 7ی ئەیلول، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، لەبارەگای ئەنجومەن، بە ئامادەبوونی وەستا رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە و سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و مامۆستا جوامێر و جوتیار نوری، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە تێکۆشەرانی ھێزی یەدەکی پێشمەرگەی کوردستان کۆبوونەوە.
لەو کۆبونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، سەرباری دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە دیداری لەگەڵ تێکۆشەرانی ھێزی یەدەک و ئاماژەدان بە پێگەی گرنگی ئەو ھێزە لە بەرگریکردن لە دامەزراوەکانی ھەرێم، دوا پێشھاتەکانی بارودۆخی ھەرێمی کوردستانی بۆ باسکردن و رۆڵی گەورەو کاریگەری یەکێتی لەو نێوەندەدا بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.
جەختیکردەوە کە ئەمڕۆ یەکێتی لە ھەموو کاتێکی تر زیاتر یەک دەنگ و یەک ھەڵوێست و یەک گوتارە، ئەوەش بووەتە مایەی پتەوترکردنی پێگەکەی لەسەر ھەردوو ئاستی ھەرێم و عیراق کە سەرەنجام بە قازانج و بەرژەوەندی میللەتی کورد دەشکێتەوە.
هاوکات، سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی یەکێتی لە موسڵ و کەرکوک و بەغدادی بە بەرجەستەبوونی ئەو یەکریزییەی ناو یەکێتی لەقەڵەم دا، کە ئومێد دەکرێت ئەو زنجیرە سەرکەوتنانە، رەنگدانەوەیان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستاندا ھەبێت.