مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەرێکی گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە و دوشەممە، موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سەرجەم ئەو پەروەردانەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت كە تا ئێستا موچەیان وەرنەگرتوە.

ئەمڕۆ شەممە،7 ئەیلول كارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، سبەی یەكشەممە، موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری سەرجەم ئەو پەروەردانەی هەولێر و دهۆك دابەش دەكرێت كە تا ئێستا موچەیان وەرنەگرتوە.

ئاماژەی بەوەشدا، رۆژی دوشەممەش موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری سەرجەم پەروەردەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان راپەڕین دابەش دەكرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەو موچەیەی دابەش دەكرێت، شایستەی دارایی مانگی پێنجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا