لەئەمساڵدا شەش هەزار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان كۆچیان كردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە كوردستان رایگەیاند،لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە تا سەرەتای مانگی ئەیلوول، شەش هەزار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان كۆچیان كردووە.

بەكر بنگردی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە كوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە تا سەرەتای مانگی ئەیلوول، شەش هەزار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان كۆچیان كردووە، لەو ژمارەیەش هەزار و 500 كەسیان دانیشتووی ئیدارەی راپەڕین بوون.

ئاماژەی بەوەکرد،لەسەرەتای ئەمساڵەوە 43 هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان، لەرێی كۆچدا و لە دەریای ناوەڕاستدا بەهۆی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمەكانیانەوە گیانیانلەدەستداوە.

جێی ئاماژە پێدانە بەپێی ڕاگەیەنراوی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاندبوو،  لە ساڵی 2015ەوە و تا ناوەڕاستی ساڵی 2024، 343 هاووڵاتیی هەرێم لە رێی گەیشتن بە ئەوروپا گیانیانلەدەستداوە و 284 كەسیش بێسەروشوێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا