پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ھەشت مانگی رابردوودا 22 کەس لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی ھێرشەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئامارێکی سەبارەت بە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان زیادیانکردووە، لەوچوارچێوەیەشدا ئۆتۆمبێلی مەدەنی و رۆژنامەنوس و سیاسەتمەدار دەکرێنە ئامانج و ژینگە و سروشتی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان تێکدەدرێت.
بەپێی ئامارەکە، بەھۆی ئەو ھێرشانەوە لە هەشت مانگی رابردوودا 22 کەس گیانیان لەدەستداوە، 11 کەسیش برینداربوون، تائێستاش ھەردوو حکومەتی عێراقی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان لەئاست ئەو ھێرشانە بێدەنگن.