پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆککۆماری عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق نوێکردەوە و داوای پابەندبوونیشی بە بڕیارەکانی کرد.
ئەمڕۆ هەینی، د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکیدا لە تۆڕی ئێکس نوسیوویەتی: “پشتیوانی خۆمان بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری عێراق نوێ دەکەینەوە و داوای پابەندبوون بە بڕیار و ڕێکارەکانی و دوورکەوتنەوە لە قۆستنەوەی میدیا لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکاندا دەکەین بە مەبەستی پاراستنی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان”.
وتیشی، “پێویستە هەموومان پەنا بۆ دەستور و یاسا ببەین و خۆمان بەدوربگرین لە گرژی میدیایی لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان”.