پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، رۆژی 16 یان 17ـی ئەیلوول بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەستپێدەکات و 17ـی تشرینى یەکەم رادەوەستێت.
ئەمڕۆ هەینی 06-09-2024، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەیدا، هەفتەى داهاتوو ناوى كاندیدانی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن ئەنجومەنى كۆمیسیارانەوە پەسەند دەکرێت و دوای ئەوە بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
راشیگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت دەستپێكردنی بانگەی هەڵبژاردن بکەوێتە رۆژی 16 یان 17ـی ئەیلوول.
عیماد جەمیل وتیشی، “بانگەشەى هەڵبژاردن کاتژمێر 06:00ـی 18ـی تشرینى یەکەم رادەوەستێت، بەو پێیەى ئەو رۆژە دەنگدانى تایبەت دەستپێدەکات”.