پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فراکسیۆنی یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات، ڕۆڵی کارای هەبێت لەسەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا.
میدیاى فەرمى یەکێتى بڵاویکردەوە، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەمەبەستی خستنەرووی هاوکاریکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەردانی پەرلەمانى عێراقیان کرد.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبونەوەکەدا فراکسیۆنى یەکێتى ڕایگەیاندووە، ئەزمونێکی تاڵمان لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان هەبووە، چونکە یاسای کۆمیسۆن و یاسای هەڵبژاردن لەکوردستان خزمەتی پاک و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردنی نەکردووە.
هەروەها، داوایان کردووە نەتەوەیەکگرتوەکان ڕۆڵی کارای هەبێت لەسەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا.