پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عیراق گرێبەستێکی بۆ کڕینی 12 ھێلیکۆپتەری جەنگی ئێرباس ئیمزاکرد و بڕیارە لەسەرەتای ساڵی داھاتوودا ھێلیکۆپتەرەکان وەربگرێت.
ھێزی ئاسمانی عیراق لە بارەگای وەزارەی بەرگری عیراق لەگەڵ کۆمپانیای ئێرباسی ئەوروپی گرێبەستێکی ئیمزاکردووە بۆ کڕینی 12 ھێلیکۆپتەری جەنگی ئێرباس.
ئارنۆڵد مۆنتالڤۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئێرباسی فەڕەنسی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، لەسەرەتای ساڵی داھاتوودا ئەو 12 ھێلیکۆپتەرە ڕادەستی عیراق دەکرێن.
وتیشی، فرۆشتنی ئەو 12 ھێلیکۆپتەرە لەسەر بنەمای گفتوگۆی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بووە بۆ بەھێزکردنی ھێزی ئاسمانی عیراق کە ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر ئەو بابەتە دەکەن.
فەڕەنسا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ھێزی رەوانەی عێراق کرد بۆ لەناوبردنی چەکدارانی ئەو گروپە و تائێستا لە ھاوکاریکردنی عیراق بەردەوامە.