پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دامەزراوەى دارایى یەکێتى نیشتمانیى کوردستان ڕایگەیاند،بارەگای دامەزراوەی چاودێر ئێستا لێپرسراوەکەی پەیوەندی بە یەکێتییەوە نەماوە،دەشڵێت، شوێنەکە تەرخاندەکرێت بۆ دامەزراوەیەکی تر کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات.
دامەزراوەى دارایى یەکێتى نیشتمانیى کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بارەگای دامەزراوەی چاودێر کە موڵکی یەکێتییە و سەرجەم پێداویستییەکانی لەلایەن دامەزراوەی داراییەوە دابینکرابوو کە ئێستا لێپرسراوەکەی پەیوەندی بە یەکێتییەوە نەماوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، شوێنەکە وەرگیراوەتە و بەکاردەهێنرێت بۆ راپەڕاندی ئەرکە رێکخراوەییەکان و تەرخاندەکرێت بۆ دامەزراوەیەکی تر کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی و گەشەپێدانی سلێمانی و خەڵکەکەی بکات.