توركیا 81 هێرشى درۆنى كردوه‌ته‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان لەسەرەتای ئەمساڵەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌، توركیا 81 جار به‌درۆن هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.

سۆران عومه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئیدانەی تاوانی شەهیدکردنی هاوڵاتی موزەفەر حسێن‌و دوو کوڕەکەی کرد و ڕاشیگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەلایەن تورکیاوە لەڕێگەی درۆنەوە 81 هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

ئەوەی خستوەتەڕوو،به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌وه‌ ڕۆژنامەنوس‌و هاوڵاتی مەدەنی کراونه‌ته‌ ئامانج‌و هه‌شت شەهیدو دوو برینداری لێکەوتوه‌تەوە، دواینیان هێرشه‌ درۆنیه‌كه‌ى ڕۆژى 4ى ئه‌م مانگه‌ بوو لەسەر ڕێگه‌ی خەلەکان – دوکان كه‌ بۆردومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتی (موزەفەر حسێن)ى كردو ناوبراوو دوو کوڕەکەشی بەناوەکانی (محه‌مه‌دو موبین) شه‌هیدبون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئیدانەی ئەو بۆردومانە بێ پاساوە دەکەین‌و بەفەرمی داوامان لەحکومەتی عێراق کردوە سنورێک بۆ ئەو تاوان‌و پێشێلکاریەی سەروەری عێراق‌و هەرێمی کوردستان دابنێت، ئەوەشی لەناوخۆ سیخوڕی بۆ ئەوکارانە دەکات، بەشدارە لەتاوانی گەورە دەرهەق بەگەلی خۆی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا