پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، “بە نێردەی نەتەوەیەکگرتتوەکانمان ووت ئەزموونێکی تاڵمان لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان هەبووە”، هەروەها داوای رۆڵی کاریگەریی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 05-09-2024، کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتار لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان، پێداویستییەکانی کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خرانەڕوو.
راشیگەیاند، لەکۆبونەوەکەدا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان پوختەیەکیان لەبارەی ئەرک و ئامانجەکانیان خستەروو، کە هاوکاری کردنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: وەکو نوێنەرانی فراکسیۆنی یەکێتی روونمانکردەوە لەگەڵ گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و راشمانگەیاند متمانەمان بە ئەزمون و توانای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەیە کە بتوانێ بەباشی سەرپەرشتی ئەنجامدنی هەڵبژاردن بکات”.
کاروان یاروەیس جەختیکردەوە، “ئەزمونێکی تاڵمان لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان هەبووە، یاسای کۆمیسۆن و یاسای هەڵبژاردن لەکوردستان خزمەتی پاک و بێگەردی پرۆسەکەی نەکردوە” هەروەها داواشی لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، “رۆڵی کاریگەری هەبێت لەسەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.