بافڵ جەلال تاڵەبانی: سلێمانی لە دڵماندایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا دوایین ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن لە سنووری سلێمانی هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا و جەخت لە پابەندبوون بە بنەما رێکخراوەییەکان کرایەوە بەشێوەیەک لە چوارچێوەی پاراستنی مافەکانی خەڵک و خزمەتی گشتیدا بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵ و کاریگەریی سلێمانی کرد لە کۆی هاوکێشە و رووداوەکاندا و رایگەیاند، سلێمانی لە دڵماندایە، هیچ دەستکەوتێکی حزبی لە ژیانی هاوڵاتییەکی شارەکە گرنگتر نییە و هیچ هەنگاوێکیش نانێن ئەگەر لەخزمەتی خەڵکەکەیدا نەبێت. ئەوەی ئەم شارە و خەڵکەکەی بە کوردستانیان بەخشیوە زۆر زیاترە لەوەی کە بۆیان کراوە، ئەو جیاکاری و نادادییەش کە لە رابردوودا بەرامبەر شارەکە کرا، مەرامێکی شکستخواردوو بوو بۆ بێدەنگکردنی ئەو شارەی هەرگیز پشتی لە هەڵوێستە جوامێرانە و مەردانەکانی نەکردووە، بۆیە ئەمجارە پێکەوە لەگەڵ خەڵکە خۆشەویستەکەمان بە ورەیەکی پۆڵایین و ئیرادەیەکی تۆکمەوە بەرەو گۆڕانکاریی ریشەیی هەنگاودەنێین و قۆناغێک دەهێنینە کایەوە کە تێیدا مافی هەمووان پارێزراوبێت و ژیانی هاوڵاتییان نەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندییە تایبەت و حزبییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا