بایرن ئەمشەو یەكەم یاری جامی ئەڵمانیا دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە ئەمشەو یانەی بایرن میونخی باڤاری هەڵگری نازناوی وەرزی ڕابردووی جامی ئەڵمانیا میوانداری یانەیەكی نوێی وڵاتی ئەڵمانیا بكات كە ئەویش یانەی دۆرینی پلە 5

وەفدی یانەی دۆرین لە ئالیانز ئەرینا

یارییەكە سەعات 9.45 ی ئەمشەو لە سەر یاریگای ئالیانز ئەرینای تایبەت بە یانە باڤارییەكە بەڕێوە دەچێت كە تیایدا پێكهاتەكەی هانز دیتەر فلیك پێكهاتەی دووەم و یاریزانە نوێیەكانی یانەكە دەبێت بەو پێیەی نۆیەر و كیمیچ و گنابری و هاوڕێكانی تریان و لیڤا و هێرناندێز و ئەوانی تر یاری هەڵبژاردە میللییەكانیان هەبووە هەر بۆیە ئەوان بەشداری ناكەن، بەڵكو لە گۆڵچییەوە كە نۆبڵ دەبێت بۆ مۆتینگی هێرشبەری نوێ‌ لە جێگەی لیڤا ئەوانە بەشداری دەكەن بەرامبەر بە یانە نوێیەكە بە هیوای ئەوەی بتوانن گەورەترین ئەنجامیان لە بەرامبەر تۆمار بكەن كە لە 17 گۆڵ زیاتر بێت بەو پێیەی ئەو ژمارە پێوانەییە ماوەی 79 ساڵە بە ناوی یانەی كیكەرز شتوتگارتەوەیە.

بایرن پاڵەوانی پوكاڵ

جێی باسە بایرن میونخی هەڵگری 5 نازناوی ئەڵمانیا و ئەوروپا لە ئێستادا بە هیوایە بە بردنەوە دەست پێ‌ بكاتەوە تا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش بەرامبەر بە ئەرمینیا بیڵفێڵدیش بە باشترین پێكهاتەوە بگەڕێتەوە و دواتریش بەشداری یارییەكانی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكاتەوە لە بەرامبەردا یانەكەی میوانی بەشداری خولی پلە 5 ی لیگی ئەڵمانیا دەكات.

ئەمشەو پێنج شەممە

بایرن X دوریین              سەعات 9.45 ی شەو

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک