حکومەتی عێراق پارەی هێزەکانی حەشدی شەعبی زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پارەی هێزەکانی حەشدی شەعبی زیاد بکرێت. هاوکات بڕیاری زیادکردنی پارەی پرۆژەکانی دروستکردنی رێگەی قەرەتەپە – ئۆمەرمەندان و چوارڕیانی رێگەی بەغدا – کەرکووکی دەرکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی سێشەممە 03-09-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا پارەی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ ساڵی 2024 زیاد بکرێت، ئەوەش بۆ گەرەنتیکردنی پارەی مووچەی کارمەندانی حەشدی شەعبی و دەرماڵەکانیان.

بودجەی حەشدی شەعبی ساڵی 2024 چوار تریلیۆن و 556 ملیار و 611 ملیۆن دینارە؛ بەپێی خشتەکانی بودجە بۆ ساڵی 2024 حەشدی شەعبی  238 هەزار و 75 ئەندامی هەیە.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە زیادکردنی پارەی پرۆژەی دروستکردنی رێگەی قەرەتەپە – ئۆمەرمەندان، چوارڕیانی رێگەی بەغدا – کەرکووک بە درێژایی 22 کیلۆمەتر لە قۆناغی دووەمی پرۆژەکە. هەروەک پارەی پرۆژەی ئاوەڕۆی موسڵ – بەری راست زیاد کرا.

ئەنجوومەنەکە بڕیاریدا نرخی وەرگرتنی تۆنی برنجی عەنبەر لە 960 هەزار دینارەوە بۆ یەک ملیۆن دینار زیاد بکات. نرخی وەرگرتنی برنجی یاسەمین-یش وەکو نرخی ئێستای بمێنێتەوە کە 800 هەزار دینارە بۆ هەر تۆنێک.

ئەنجوومەنەکە دەسەڵاتی دایە راوێژکاری ئاسایشی نیشمانیی عێراق بۆ دانوستاندن و واژۆکردنی یاداشتنی لێکتێگەیشتنی هاوکاریی ئەمنی نێوان راوێژکارییەتی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.

هەروەها رەزامەندیدا لەسەر راسپاردەکانی کۆنووسی لیژنەی دیوانی 23995 کە پەیوەستە بە پرۆژەکانی رێککەوتنی چوارچێوەی چینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا