شەقامی وەرزشی لۆوفی ناوێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بە هۆی ئەو ئاستە ناجێگیر و خراپەوە كە هەڵبژاردەی مەكینەكانی ئەڵمانیای پیادا تێدەپەڕێت دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە كە یواكیم لۆوف ڕاهێنەری هەڵبژاردەكە دوور بخرێتەوە.

ڕۆژنامەكانی ئەڵمانیا بڵاویان كردەوە: نێوەندی وەرزشی ئەڵمانیا بەرامبەر ویستی بەردەوام بوونی لۆوفی پاڵەوانی مۆندیالی 2014 و جامی كیشوەرەكانی 2017 وەستاونەتەوە بە تایبەت لە ئێستادا كە هەڵبژاردەكە بە دۆخێكی خراپ دا تێدەپەڕێت لە 29 یاری ڕابردوو هەڵبژاردەكە 12 بردنەوەی تۆمار كردووە لە یۆرۆ نەیشنیش لە 4 یاری ڕابردوو 1 بردنەوەی تۆمار كردووە و 3 یاری تری بە یەكسانی بە كۆتا هێناوە.

لە لایەكی ترەوە سەرەڕای ئەو هەموو هەواڵەی لە میدیاكانەوە بڵاو كراوەتەوە یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا باوەڕی تەواوی بە ڕاهێنەرەكەی 14 ساڵ ماوەی ڕێبەرایەتی كردن هەیە و داوایان لێ‌ كردووە بەردەوام بێت لە كارەكە لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا چوار ناو وەك جێگرەوە بۆ ئەو ڕاهێنەرە دەست نیشان كراون كە ناویان دەهێنرێت لە نێوەندی وەرزشی ئەو وڵاتەدا ئەوانیش هەریەك لە (یۆرگن كڵوپ و تۆماس تۆخێل و ماركۆس سۆرگ) لەگەڵ ڕاهێنەرێكی بیانی كە ئەویش (ماوریسیۆ پۆچەتینیۆ) ی ئەرجەنتینییە بەربژێر كراون تا شوێنی لۆوف بگرنەوە، بەڵام تا ئێستاش یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە ئامادەیی تیادا نییە ڕاهێنەرەكەی دوور بخاتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا