کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای کورد لە بەغدا لەبارەی مووچە کۆتایی هات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فوئاد حسێن دەڵێت، “کێشەی مووچەی مانگی حەوت چارەسەر دەبێت و ئیشەڵڵا چارەسەر بووە و لەم رۆژانە دەدرێت. بۆ مانگی هەشتیش هەوڵێک بدەین کە لە ماوەی کورتی داهاتوو بتوانین ئەویش چارەسەر بکەین.”

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەدا وەکو جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بەشدار بوو، لەدوای کۆبوونەوەکە، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبوو، باسی ئەوە کرا چۆن چارەسەری مووچەی مانگی حەوت و هەشت و تا کۆتایی ئەم ساڵ بکرێت.

فوئاد حسێن دەڵێت: بڕیار درا بەوەی پەرلەمانتاران لە هەموو هێزەکانی کوردستان پێکەوە ئیش بکەن، پێکەوە پەیوەندییان هەبێت لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی. هەروەها وەزیرەکانیش دەوری خۆیان ببینن بۆ ئەوەی پرسی مووچەی مانگی حەوت و هەشت چارەسەربکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا