دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ـی خانەنشیانی عێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی خانەنشینیی عێراق بڵاویکردەوە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی (9) خانەنشینان کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئەیوولی 2024، دەستەی خانەنشینیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی بۆ مانگی 9 دەستپێکردووە.

روونیشکراوەتەوە، دابەشکردنەکە قۆناغ بە قۆناغە و داوا لە سەرجەم ئەو کەسانە دەکەن کە نامەیان پێدەگات، سەردانى لقەکانى پارەدانى ئەلیکترۆنى لە بەغداد و سەرجەم پارێزگاکانى دیکە بکەن، بۆ وەرگرتنى مووچەکانیان.

دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ـی خانەنشینانی عێراق لەکاتێکدایە، سەرەڕای گەیشتنی نزیکەی 900 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، تا ئێستا مووچەی مانگی 7ـی مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا