پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا – سێنتکۆم رایدەگەیەنێت، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان 15 ئەندامی داعشیان لە رۆژئاوای عێراق کوشتووەو حەوت سەربازیان بریندار بوون.
رۆژی شەممە، 31ی ئابی 2024، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا – سێنتکۆم لە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەرەبەیانی پێنجشەممە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان هەڵمەتێکیان کردووە و تێیدا سەرکردەکانی داعشیان بەئامانج گرتووە.
هەروەکو سێنتکۆم ئاماژەی پێ کردووە، لە هەڵمەتەکەدا 15 ئەندامی داعش کوژراون و هیچ کەسێکی سیڤیلیش نەبووەتە قوربانی.
بەرپرسێکی سوپای ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، “حەوت سەربازیان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکە دا بریندار بوون و دۆخی تەندروستیی سەرجەمیان جێگیرە.”