قۆناغی یەکەمی پرۆسەی سەرژمێری لە عیراق و ھەرێم دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەک شەممەی داھاتوو قۆناغی یەکەمی پرۆسەی سەرژمێری لە عیراق و ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات کە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

زیا عەواد، سەرۆکی دەستەی ئامار و رێکخستنی زانیاریی لە وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو 1ی ئەیلول، قۆناغی سەرەکی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان و شوێنی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری عیراق دەستپێدەکەن.

وتیشی، چالاکییەکانی پێشتر، ڕاھێنان و ئامادەکاری بوون بۆ پرۆسەکە، بەڵام ئەم پرۆسەیە یەکێکە لە قۆناغە سەرەکی و گرنگەکانی سەرژمێریی دانیشتووان کە تیایدا ژماردنی باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوون و دامەزراوەکان لەخۆدەگرێت لەگەڵ وەرگرتنی زانیاریی سەرەتایی دەربارەی ژمارەی ئەندامانی خێزان و دابەشبوونی خێزانەکان بەپێی نێر و مێ، بۆ ئەوەی ببێتە بنەمای سەرژمێرییە گشتیەکە کە لە 20ى تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت.

بەوتەی سەرۆکی دەستەکە، پرۆسەکە بۆ ماوەی دوو مانگ لە سەرجەم قەزا و ناحیەکان بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا