نابێت قسە بە میسی بوترێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە پاش تەواو بوونی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەكانی بۆلیڤیا و ئەرجەنتین و دروست بوونی كێشەیەك لە نێوان لیۆ میسی و كاپتنی بۆلیڤیا و ڕاهێنەری توانا جەستەییەكانی ئەو هەڵبژاردەیە میدیای بۆلیڤیا چەندین هەواڵی لە بارەی كێشەكەوە كرد و لە چەندان لاشەوە هێرش كرایە سەر لۆكاس ناڤای ڕاهێنەری توانا جەستەییەكانی ئەو هەڵبژاردەیە هەر بۆیە لە لێدوانێكی دا بۆ ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی ناڤا ڕایگەیاند: (كێشە لە نێو یاریگاكان دروست دەبێت پاش تەواو بوونی یارییەكان هەر ئەوەش ڕوویدا، بەڵام كێشەكە لەوەدا گەورە بوو كە لەگەڵ میسی بوو).

ئەو ڕاهێنەرە وتیشی: (هەڵە تێگەیشتنێن ڕوویدا بۆیە من زوو دووركەوتمەوە تا میسی تووڕە نەبێت من هێند ئەوم خۆش دەوێت كوڕەكەمم لە خۆشەویستی ئەو ناو ناوە لیۆنێل بۆیە حەزم بەوە نەبوو كێشەكە گەورەتر ببێت، چونكە هەموان ئیتر دژی دەوەستنەوە كاتێك لەگەڵ میسی تووشی كێشە دەبێت ئەو خۆشەویستترین كەسە لە بۆلیڤیا پاش ئەو دەنگە دەنگە چەندان قسەی نەشیاوم ئاراستە كرا تەنانەت بە تەلەفۆن هەڕەشەشم لێ‌ كرا، چونكە هەموان ئەو ئەفسانەیەیان خۆش دەوێت منیش بۆ خۆم هێند چێژ لە بینینی ئەو دەبینم لە كەسم نەبینیوە لە ئەفسانەكانی پێشووی تۆپی پێ‌ لە ئەمریكای باشور).

جێی باسە كێشەكە ئەو كات دروست بوو كە مارسیلۆی كاپتنی بۆلیڤیا سوكایەتی بە میسی كرد بوو بیری ئەو ئەنجامەی خست بۆوە كە ساڵی 2009 لە پاڵاوتنی مۆندیالی ئەفریقیای باشور بەرامبەر بە تانگۆی سەردەمی مارادۆنا تۆماریان كرد بوو كە بردنەوە بوو بە ئەنجامی 6 – 1 ئیتر میسی تووڕە بوو و ڕووبەڕووی بۆوە و دواتر ناڤاش كەوتە نێو كێشەكەوە، بەڵام وەك خۆی ئاشكرای كردووە خێرا دووركەوتۆتەوە، چونكە میسی ئەستێرەی ناوازەی ژیانی ئەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا