پەرلەمانتارێک: بەم نزیکانە بەغدا زیاتر لە 500 ملیاری شایستەی جوتیارانی هەرێم خەرجدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بەم نزیکانە بەغدا شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکات کە بڕەکەی زیاتر لە 500 ملیار دینارە.

نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، جگە لە هەرێمی کوردستان لە چەند پارێزگایەکیتری عێراق خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دواکەوتووە ، ئەوەش بەهۆی کەمی پارەی تەرخانکراو بۆ کڕینی گەنم لە بودجەی ئەمساڵ و زیادکردنی بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکان لەسەروو ئەو بڕەی پێشتر لە پلانی وەزارەتی بازرگانی دیاریکرابوو بەمەبەستی پشتگیری زیاتری جوتیاران و بەرهەمی خۆماڵی.

نەرمین مەعرووف جەخت راشیگەیاند، ئەم مەبەستەش وەزارەتی بازرگانی داوای زیادکردنی تەرخانکراوی دارایی کردووە پشتبەست بە مادەی 60ی یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵی ژمارە 13ی ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 کە دەسەلات دەداتە ئەنجومەنی وەزیران بە زیادکردنی تەرخانکراوی دارایی بۆ چەند بڕگەیەکی خەرجی گرنگ لەنێویشیاندا کڕینی دانەوێڵە.

لەبارەی وادەی ناردنی شایستەی گەنمی جوتیارانی هەرێم ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایکرد، “لەبەردەوامیی بەدواداچوونەکان بۆ مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دواکەوتنی شایستە داراییەکانی گەنمی ئەمساڵ، دوای پەیوەندیکردن بە هەردوو وەزارەتی بازرگانی و دارایی فیدڕاڵ دڵنیاییان پێداین کە بەم نزیکانە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم خەرجدەکەن کە زیاتر لە 500 ملیار دینارە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا