یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نزیک بووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی نزیکە و زۆرینەی پەرلەمانتاران کۆدەنگن لەسەر ھەڵبژاردنی مەحمود مەشھەدانی بۆ ئەو پۆستە.

موختار موسەوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی فەتح رایگەیاند، لەئێستادا مەحمود مەشھەدانی بەھێزترین کاندیدە بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە تایبەتی دوای بەدەستھێنانی پاڵپشتی سیاسی بەھێز لەنێویاندا لایەنە سیاسییەکانی سوننە و دەنگی زۆرترین پەرلەمانتار.

ئەوەشی خستەڕوو، نزیکن لە یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و چاوەڕوان دەکرێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا وادەی دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بەو پرسە دیاریبکرێت.

ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، رۆژی یەکشەممەی رابردوو، مەحمود مەشھەدانی رایگەیاند، زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەنگن لەسەر ئەوەی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنەکە ھەڵببژێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا