ئاگر لە تانکەرەکانی سووتەمەنی مەرزی پەروێزخان کەوتووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان ئاگر لە گۆڕەپانی وەستانی تانکەرەکانی سووتەمەنی کەوتووەتەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی 10 تەنکەر گڕیان گرتووە.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە گۆڕەپانی راگرتنی تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان کەسێک گیانی لەدەستداوە و برینداریش هەن.

ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان، رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە گۆڕەپانی راگرتنی تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێک و تەقینەوەی، ژمارەیەک تانکەر سووتاون.

ئیبراهیم محەمەد وتیشی: بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەک کەسیش برینداربوون.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری یەکێک لە تانکەرەکان بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا