پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بایکۆتکردنی دەوامیان راگەیاند بەهۆی ئەوەی لەکۆتایی مانگی 8 نزیک دەبینەوە تاکو ئێستا مووچەی مانگی 7یان وەرنەگرتووە.
هەر ئەمڕۆش بەشێک لە کارمەندانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی نەچوونەوە بۆ دەوام و ئەوانەشیان کە چوونەتەوە بایکۆتیان ڕاگەیاندووە و کارەکانی هاووڵاتییان ڕایی ناکەن.
هەفتەی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسان چەندین لێدواندرا، کە مووچە لە بەغدا دەگات و دابەش دەکرێت، سەرەتای ئەم هەفتەیەش بەهۆی پشوو لە بەغدا فەرمانبەران بێهیوان لە وەرگرتنی مووچە و چاوەڕێی کۆتایی هاتنی پشوون.