پارێزگاری سلێمانی: بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامە سەربازییەکان بۆ سەر هەرێم و پارێزگاکەمان دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی نزیک قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “شەڕو پەلاماردان و چارەسەری سەربازیی کێشەکان چارەسەر ناکەن و دۆخەکان خراپتر دەکەن، داوا لە هەموو لایەک دەکەین بگەڕێنەوە سەر ڕێگای گفتوگۆ”.

ئەمڕۆ هەینی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا “بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ وەک هەمیشە” رایگەیاند، “بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامە سەربازییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگاکەمان و بۆ سەر گیان و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان دەکەین”.

ئەوەش هاتووە، “درود بۆ ڕۆحی شەهیدان ڕۆژنامەوانان خاتوو هێرۆ بەهادین و خاتوو گوڵستان تارا، دەنێرین و، ئومێدی چاکبونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین، کە ئەمڕۆ لە هێرشێکی تردا؛ بوونە قوربانیی”.

پارێزگاری سلێمانی دووپاتیدەکاتەوە، شەڕو پەلاماردان و چارەسەری سەربازیی کێشەکان چارەسەر ناکەن و دۆخەکان خراپتر دەکەن، “داوا لە هەموو لایەک دەکەین بگەڕێنەوە سەر ڕێگای گفتوگۆو لەیەکگەیشتن و ڕێڕەوی ڕاستی ئاشتیی، کۆتایی بەم دۆخە ناهەموارە بهێنن کە ناوچەکەی خستۆتە سەر لێواری کەوتن و ناسەقامگیرییەکی مەترسیدار”.

کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (23-08-2024) لە نزیک گوندی تەپەڕەش لە سنووری قەزای سەیدسادق لە رێگەی درۆنی خۆکوژییەوە هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و بەهۆیەوە دوو رۆژنامەوانی دەزگای ستێرک تیڤی گیانیان لەدەستدا و کارمەندێکی دیکەی دەزگاکە بە سەختی برینداربوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا