پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاناز هیرانی کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند،کاک بافڵ باوەڕی بەتوانای ژن هەیە و دەشڵێت ،بەهێزە لە بڕیار و ڕاستگۆ لە کردار.
شاناز هیرانی کاندیدی یەکێتی لەسەر بازنەی هەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی کوالیتی بەشێک ئەندامانی پەرلەمان ڕایگەیاند،بەداخەوە کەسانی تیک تۆک چی و بەند بێژ بوونە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە لەبنەڕەتدا پەرلەمانتاری کاری ئەوان نییە.
ئاماژە بەوەدەکات،کاری پەرلەمانتار دانانی یاسا و چاودێری کردنی کارەکانی حکومەتە بۆیە پێویستە ئەو کەسە باکگراوندێکی سیاسی و ڕۆشنبیری هەبێت ئینجا وەک و کاندید دیاری بکرێت.
لەدرێژەی قسەکانی بۆ پۆڵەتیک پرێس شاناز هیرانی ڕاشیگەیاند،بافڵ جەلال تاڵەبانی بەهەمان ڕيچکەی مام جەلال باوەڕی بەهێز و توانای ژن هەیەو دەڵێت بە دوو وشە وەسفی سەرۆکی یەکێتی دەکەم،بەهێز لە بڕیار ،ڕاستگۆ لە کردار.