ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر مووچە هاتە دەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا رایگەیاند “نابێت بەهیچ جۆرێک هەبوونی تێبینی و سەرنج لە لایەن دیوانی چاودێریی دارایيی فیدراڵ ببێتە هۆی راگرتنی خەرجکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم، وەک ئەوەی ئێستا لە لایەن وەزارەتی دارایيی فیدڕاڵەوە دەکرێت.”

لە راگەیەندراوی حکومەتی هەریمی کوردستاندا لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران هاتووە؛ بەغدا مامەڵەیەکی جیاکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات “چونکە دڵنیاین، دیوانی چاودێريی دارایيی فیدڕاڵ، بەردەوام راپۆرت لەبارەی کەموکورتییەکانی ژمێریاریی دامەزراوەکانی فیدراڵ پێشکەش دەکەن، بەڵام هیچ کات پەنایان بۆ دواخستن و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق نەبردووە، بۆیە پێویستە بە زووترین کات مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بکرێت.”

هەروەها دەڵێ “وەزارەتەکانیش لە نزیکەوە کار لەسەر راسپاردەکانی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایيی هەرێم و بەغدا دەکەن، بۆیە نابێت ڕاپۆرتەکانی چاودێريی دارایی، ببنە هۆکاری نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.”

یەکیک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران بابەتی مووچەی مووچەخۆران بوو، کە سەرەڕای ئەوەی 21ی ئابە، هێشتا کەمتر لە 1٪ی مووچەی مانگی تەممووز لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە نێردراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا