پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕ‌ییه‌كان و به‌ڕ‌ێوه‌به‌رانی به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، پارێزگاری كه‌ركوك دووپاتی ده‌كاته‌وه كه: “كاری له‌پێشینه‌مان خزمه‌تكردنی هاووڵاتییه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌بین و وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ین”.
رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: “ئێمه كارده‌كه‌ین به‌ره‌و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری و له‌خه‌می دابینكردنی پێداویستییه‌كانی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌بین”.
وتیشی: “دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه كاره‌كانمان له‌پێناوی كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌بێت و پلان و پڕ‌ۆژه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نینه سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌ك و قه‌زاكان”.
پارێزگاری کەرکوک جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه:” ئه‌مڕ‌ۆ وه‌ك حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری له كه‌ركوك كارده‌كه‌ین، ئامانجی یه‌كه‌میشمان هاووڵاتی و باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزارییه”.