پاداشتى کارمەندانى سەر سندووقى دەنگدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق بڕی پاداشتی دارایی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی بۆ رۆژی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا. بڕی پارەکە بۆ فەرمانبەر و خوێندکار و دەرچووی زانکۆکان دیاریکراوە.

بەگوێرەی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەر کارمەندێکی سەر سندووقی دەنگدان کە فەرمانبەری حکومەت بێت بڕی 150 هەزار دیناری پێدەدرێت. بڕی 250 هەزار دیناریش دەدرێت بەو کارمەندانەی کە خوێندکار یاخوود دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان.

پاداشتەکە بەرامبەر بە یەک رۆژ کارکردنی ئەو کارمەندانەیە کە لەسەر سندووقەکانی دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاردەکەن و لە ماوەی 6 مانگدا لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ئەو پارەیەیان بۆ خەرجدەکرێت.

بەگوێرەی مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکات و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان 41 هەزار کارمەندی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پرۆسەیە دیاریکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا