پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حکومەتی عیراق گرێبەستی ھەناردەکردنی نەوت بۆ ئوردن نوێدەکاتەوە و رۆژانە 15 ھەزار بەرمیل نەوتی بۆ دەنێرێت.
میدیاکانی ئوردن لە زاری نائیل زیایات بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گواستنەوەی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردووەتەوە، ماوەی 10 رۆژە گرێبەستەکەیان لەگەڵ عیراق تایبەت بە ھەناردەی نەوت لەو وڵاتەوە بۆ ئوردن نوێکردووەتەوە، ھەناردەکردنی نەوتیش بە دیاریکراوی لە رۆژی حەوتی ئەم مانگەوە لە عیراقەوە بۆ ئوردن دەستیپێکردووەتەوە کە ماوەیەک بەھۆی کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکە راگیرابوو و لەماوەی ئەو 10 رۆژەشدا 150 ھەزار بەرمیل نەوت لە عیراقەوە بۆ ئوردن ھەناردەکراوە.
وتیشی، بەپێی رێککەوتنەکە رۆژانە وەزارەتی نەوتی عیراق 15 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی ئوردن دەکات کە لەماوەی مانگێکدا دەکاتە 450 ھەزار بەرمیل نەوت کە عیراق بۆ ئوردنی دەنێرێت، ھەناردەکردنەکەش لە رێگەی بۆرییەکانی ھەردوو وڵاتەوە دەبێت بۆ گواستنەوەی نەوت و راستەوخۆ لە کەرکەوە رەوانەی پاڵاوگەی نەوتی ئوردن لە پارێزگای زەرقا.