لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان دەكەینەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بە سەرپێچی هەژماردەكرێت و لایەنی كەمتەرخەم و سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە:

1. هاتوچۆی بارهەڵگرەكان لە دەروازەی عەربەت – سلێمانی و هاتنە ناوەوەیان تاوەكو كاتژمێر 9ی بەیانی قەدەغەیە.

2.بەهیچ شێوەیەك وەستانی ئۆتۆمبێل بە ستوونی یان بە گۆشە لەسەر شۆستە و شەقامە سەرەكییەكان رێگاپێدراونییە، وەك (شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، تووی مەلیك، كانی با، سی مەتریی هەواری تازە و ئیبراهیم پاشا).

3. وەستانی ئۆتۆمبێل بەهەموو شێوەیەك لەناو فوولكەكاندا قەدەغەیە.

4. وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی سەرەكیی بازنەیی مەلیك مەحمود قەدەغەیە، واتە پێویستە لای راستی شەقامی خزمەتگوزاریی بەكاربهێنرێت لەكاتی پێویستیدا بۆ وەستان یان سەرخستن و دابەزاندنی هاوڵاتییان.

5. وەستانی ئۆتۆمبێل بە دوو ریز بەهیچ شێوەیەك رێگای پێنادرێت.

6. وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ فرۆشتنی سەوزە و میوە قەدەغەیە بە هاوكاریی لەگەڵ تیمەكانی زیادەڕۆیی ئەم بڕیارە جێبەجێدەكرێت.

هاتوچۆی سلێمانی باس لەوەش دەكات، تیمی هاتوچۆ لەو شوێنانە جێگیردەكرێن كە ئاستەنگی زۆری لەسەرە بەمەبەستی كەمكردنەوەی گرفتی هاتوچۆ و رێكخستنی رەوشی شەقامەكان، داواكارین لە هەموو لایەك پابەندبن بەم خاڵانەوە تاوەكو لە هەر سزایەكی یاسایی و دارایی بەدووربن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا