پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەدنان شکور لێپرسراوی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی کەرکوک ڕایگەیاند، تیمەکانیان بەردەوامن لەپاککردنەوەی نێو شاری کەرکوک و لەماوەی دوو رۆژی هەڵمەتەکە کە بڕیار وایە دوو هەفتە بخایەنێت توانیان لەسەرجەم کەرتەکان نزیکەی دوو هەزار تون خوڵ وخاشاک هەڵبگرنەوە وبەردەوامیشن.
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە ئێستا سیمای شارەکە بەتەواوی گورانکاری بەسەردا هاتووە بەڵام پێویستە هاوڵاتیانیش بەرپرسانە هاوکارو هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی بەهەموو لایەکەوە بتوانن شارەکە جوانتربکەن.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی کەرکوک وکەرتەکانی شارەوانی کۆمپانیاکانی پاکردنەوەی نێو شارەکەی ڕاسپارد کەوا لەماوەی دوو هەفتەدا تەواوی شارەکە لەخوڵ وخاشاک پاکرێنەوە کە بووە مایەی نیگەرانی وبێزارکردنی دانیشتوانی شارەکەو بە پێچەوانەوە موڵەتی کارکردن لەو کۆمپانیانە وەردەگیرێتەوە وگرێبەستەکانیش هەڵدەوشێنرێنەوە.