پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر، بکوژی هاوڵاتییەکەی شاری هەولێریان دەستگیرکرد.
لەڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو 17/8/2024کاتژمێر 10:30 خولەک لە شاری هەولێر، هاوڵاتییەک بەناوی ( ئەحمەد خۆشناو ) کە خاوەنی پێشانگای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێلە، لەپڕۆژەی نیشتەجێبوونی(ئیسکانی نوێ) لە هەولێر کوژرا.
ئاماژە بەوەشکراوە،بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٨/١٨ توانیان بکەری تاوانەکە لە شاری سلێمانی دەستگیربکەن و ڕووبەڕوی یاسای بکەنەوە.