پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كو‌شتنی کەسێک و برینداركردنی كه‌سێكی تر،سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه.
له‌ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه،دوای ئه‌وه‌ی له‌ناحیه‌ی ته‌كییه‌ی كاكه‌مه‌ند له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا شه‌ڕو ئاڵۆزی دروستبوو، لەئەنجامدا كه‌سێك كوژراو كه‌سێكی تر برینداربوو، دەستبەجێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد،دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ته‌كییه‌وه به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی دووكان سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە،له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ل، ع، ع – د، ل، ع – دـ ل، ع) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.