پۆلیسی سلێمانی کەسێک بەتۆمەتی دزینی پارە دەستگیر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوەو لە سەرسكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە لەدایکبووی 1983یە.

ئەمڕۆ شەممە،17ی ئاب بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی بڕێك پارەی لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەماوەیەکی کەمداو هەمان رۆژ دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕەپارەیەدا كە تۆمەتبار بردبووی .
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، ع،م لەدایكبووی 1983 بەناسنامەكورد و دانیشتووی شاری سلێمانی ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسی سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا