وەزارەتی کشتوکاڵ پێدانی مۆڵەت بە پرۆژەکانی پەلەوەری رادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم بۆ ماوەی یەک ساڵ پێدانی مۆڵەتی بە دامەزران و دروستکردن و فراوانکردنی بۆ پرۆژەکانی پەلەوەری مریشک و گۆشت راگرت.

بەپێی فەرمانێکی وەزاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی ھەرێم، بە ئامانجی رێکخستنەوەی سیستەمی بەرھەمھێنان و کارکردنی پرۆژەکانی پەلەوەری مریشکی گۆشت و ھێلکەی خواردن، بڕیاردراوە بە راگرتنی مۆڵەتی دامەزراندن و دروستکردن و فراوانکردنی ئەو پرۆژانە بۆ ماوەی یەک ساڵ، لە رۆژی 12 ی ئەم مانگەوە.

لە نووسراوەکەدا ئەوەشھاتووە، سیستەمی بەرھەمھێنان و کارکردنی پرۆژەکانی پەلەوەری چەندین کێشەیان تێدایە و بەرھەمی ئەو کەرتە زیاترە لە پێویستی بازاڕەکانی ھەرێم، ئەوەش گرفتی بە بازاڕکردنی بۆ کەرتەکە دروستکردووە.

ئاماژەبەوەشکراوە، لەماوەی ئەو ساڵەدا بە ھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کشتوکاڵ و ڤێرتەنەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، پێشنیازێکی زانستی ئامادەدەکرێت بۆ رێکخسنتەوەی کارەکانی ئەو کەرتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا