پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە لە تورکیایە، پرسی ئاسایش یەکێک لە دۆسیەکانی گفتوگۆی بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەیە، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی عێراق دەڵێت: “بابەتی سنوور و هێرشەکانی تورکیا و کێشەی پەکەکەش باسدەکرێن.”
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، 15ی ئابی 2024، شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، گەیشتە ئەنقەرە، هەریەک لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە شاندەکەدان.
سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “ژمارەیەک بابەتی گرنگ و هەستیار لە کۆبوونەوەکانی شاندەکەی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا تاوتوێ دەکرێن، لەنێویاندا بابەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دوو قۆڵیی هەردوو وڵات، جگە لە بابەتی ئاسایش و ئاو.”
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە هیچ پەرلەمانتارێک هاوەڵی شاندەکەی عێراق نییە، پاساویش ئەوەیە “پەیوەندیی حکومەت و حکومەتە.”