پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، سوپای تورکیا بۆ شەڕی پەکەکە 550 چەکداری بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان ناردووە کە مووچەی ھەر یەکێکیان سێ ھەزار دۆلارە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا لە مانگی تەمموزەوە زیاتر لە 550 چەکداری نزیک لەخۆی بۆ شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ھەرێمی کوردستان ناردووە.
وتیشی، زۆربەی ئەو چەکدارانە تورکمانن کە بۆ ھەرێمی کوردستانیان دەنێرێت و تورکیا دۆخی خراپی ئێستای سوریا بەکاردەھێنێت و بەھۆی نەبوونی کارەوە گەنجانی سوریا پڕچەک دەکات و بەکاریاندەھێنێت بۆ شەڕکردن لە دژی پەکەکە.
دەشڵێت، تورکیا دوو ھەزار و 500 بۆ سێ ھەزار دۆلاری ئەمریکی مووچەی مانگانەی بۆ ئەو چەکدارانە بڕیوەتەوە کە دێنە ھەرێمی کوردستان و مووچەکانیان ھاوشێوەی گروپە چەکدارەکانیەتی لە لیبیا و ئازەربایجان.