ئاگادارییەك ئاراستەی هاووڵاتیان دەكرێت بۆ ئەوەی هێلەكانی ئینترنێتان نەبڕدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێم داوای لەسەرجەم کۆمپانیاکانی هێڵی ئنتەرنێت كردووە كە بەخێرایی دەستبكەن بە وەرگرتنی بەڵگەنامەی فەرمی لە بەشداربووەكانیان لە(ناسنامە یان كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری یان كۆدی ئاسایش.

بەپێی داواکەی حکومەت ئاماژە بەوەكراوە، هەر بەشداربوویەكی هێڵی ئنتەرنێت كە لە كۆمپانیاكانی دابینكردنی ئینەترنێت بەشدارییان كردووە ئەگەر لە ماوەیەكی كورتدا ناسنامەكانی (كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری یان كۆدی ئاسایش) نەهێنێت ئەوا هیڵی ئینەترنێتەكەیان دەبڕدرێت.

هاوکات، لە چوارچێوەی داواكارییەكەی حكومەتی هەرێم كە ئاراستەی كۆمپانیاكانی دابینكەری ئینتەرنێتی كردووە كۆمپانیای IQدەستیكردووە بە پەیوەندیكردن بە بەشداربووەكانییەوە بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەكان لەرێگەی ئەپڵیكەیشتنی كۆمپانیای IQوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا